ئە بوبەکر هەلەدنی وەڵامی توندی سەرکردەیەکی پارتی دایەوە

دڵشاد شەعبان....هیچ لەبارا نەبوو ونەزان؟

هەمەوەندنێت

 
سەرە تا سوپاسی خوادەکەین هیچ تۆمەتێکی ترت نەدۆزیەوە لە جاشایەتی وخیانەت وبەعسی بوون و دزی وگەندەڵی هاتویت دەمانچوێنی بەداعش , ئەوتۆمەتەی کەکەس فلسێکی قەڵبی پێ نادات مەگەر گەمژە وئەوانەی ژیریان کۆت وبەند کرابێت یان توتی ئاسا بەکۆرس ئاخاوتنی ئاغاکانیان بجونەوە.
من لە کاک دلشاد دەپرسم لەسەر پێشنیارێک کەکردومە دەڵێم یەکێتی نەوت وگازی سنوری سەوزبگرێتەوە(ئەونەوتەی کە خەڵکی کوردستان هیچ خێریان لێ نەبینیوە) بەئاقاری دروست کردنی گوشار بۆچارەسەر وتێپەڕاندنی ئەم دۆخە قەیراناویە تۆبمنانکەیت بەداعش,تەنها قسەو پێشنیارێک ,من دەپرسم ئەی ئەوانەی بە کردەوە:_
_بیست وپێنج ساڵە داهاتی کوردو ستان حەپە لوش دەکەن.
_ بیست وپێنج ساڵە کوڕی کورد بۆمشتێ پارەو کورسی شەق و شڕ بەکوشت دەدەن.
_ سوپای داگیرکەر نەما پێشی نەکەون.
_ داهێنانیان لەکورد کوشت کوشتن ودیل کوشتنا کرد.
_بونە سەرهەڵگرتنی هەزارەها گەنجی کورد وکران بەخۆراکی گیانلەبەری زەریاکان.
_هۆکاری نائومێد کردنی نەوەی نوێن .
_کوردایەتی ونیشتیمان پەروەریان لەبەرچاو خست.
_هۆکاری برسیەتی وگەندەڵی وبەتاڵانبردنی سامانی وڵاتن.
_ ئەنفالچی وبە عسی وخۆفرۆشەکانیان داڵدە دا وکردیانن بەکەڵە گا.
_پاشەکشەیان بە بەهاو ڕەوشت ونەریتی جوانی کوردەواری کرد.
_مێژوو و سونبول وزمان وشەهیدیان دووکەرت کرد.
زەحمەت نەبێت ناووو نازناوێکی شایستە بۆئەوانیش بدۆزەوە کەبەکردەوە سەدان تاوان وجینایەتیان بەرامبەر خەڵکی کوردستان ئەنجام داوە,ئەو کات قبوڵمە پێم بڵێ ی داعش وتوندڕەو ,وەگەر نا تف هەڵدان بەخۆڕایی ڕووی خاوەنەکەی دەگرێتەوە.
ئەبوبەکر هەڵەدنی 


٢٥-٣-٢٠١٧



ئه‌م بابه‌ته 440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:49:26/03/2017