(مێژوویی شەڕێکی خوێناوی ھۆزی ھەمەوەند) ئامادةكردن و نوسينى :محمد حمه سعيد هموندى

(مێژوویی شەرێکی خوێناوی ھۆزی ھەمەوەند) .....
لەساڵی ١٣٠٥ ھجری ھۆزی ھەمەوەند بەسەرکردایەتی جوامێر خان دەسەڵاتی تەواویان ھەبوو بەسەر ناوچەکانی قەسری شرین و سەرپێڵی زەھاب و گەیلانی ڕۆژئاوادا رۆژبەرۆژ قەڵەم ڕەوی دەسەڵاتیان لە زیاد بووندا بوو لە بەرئەوەی نەسردین شاھی قەجەری دەسەڵاتی تەواوی بە جوامێر خان دا بوو کەناوچە سنورێکانی لەگەڵ عوسمانی دا بۆ بپارێ زێت بەم ھۆیە دەسەڵات دارانی عوسمانی نارە حەت بوو بوون چەندین جار بەرەسمی داوایان لە دەوڵەتی ئێران کرد بوو کە جوامێر خان ە ھۆزە کەی دەر بکات بەڵام دەوڵەتی ئێران ملی بە داواکارێکانیان نە دەدا. خوشکی نەسرەدین شا لەتارانەوە بەرێ دەکەون بەمە بەستی زیارەت کردنی نەجەف وکەربەلا لە قەڵای قەسری شرین دەبنە میوانی جوامێر خان چەند شەوێک لەوێ دەمێننەوە جوامێرخان ڕێزێکی زۆریان لێدەگرێت پاشان بەڕێ دەکەون بەرەونەجەف کەربەلا لەنزیک خانەقین چەند چەک دارێکی نەناسراو ھێرش دەکەنە سەریان تەعەروز بە خوشکی شای ئێران دەکەن وە ئەوکەسانە دەڵێن ھەمەوەندین و خزمی جوامێر خانین ئەم ڕوو داوە شای ئێران تورە دەکات و دەست بە جێ شای ئێران فەرمان بە کوشتن بۆجوامێرخان سە رجە م هە مە وە ندە کان دەردەکات لەڕێی تەلەگرافەوە حاکمی کرماشان (حسام الملک) ئاگادار دەکات بۆجێ بەجێ کردنی بڕیارەکەی ئەمیش سەرۆک ھۆزەکانی ناوچەکە بانگ دەکات تاکو ھاوکاریان بکات بۆ ھێرش کردنە سەر قەسری شرین لەم لاشەوە عوسمانێکان کەنەخشە دارێژەری پلانەکە بوون بەسەرکردایەتی (محمد فازڵ پاشای چەچان )بە دوتابورسە ربازە وە لە خانەقین نەوە بەرەو کرماشان بەرێ دەکەوێ بۆھاوکاری کردنی دەوڵەتی ئێران دژی ھەمەوەند گەورە پیاوانی ھەمەوەند داوا لەجوامێر خان دەکەن کە قەسر چۆڵ بکەن خۆیان ڕزگار بکەن لە ھێرشی ھەردو دەوڵەت بەڵام جوامێرخان ڕازی نا بێت بە داوا کارێکانیان وە پێیان دەڵێت من ھیچ شتێکی خراپم نەکردوە تاکو شای ئێران لەشکر بکاتە سەرمان وە پێیان دەڵێت من ڕگریتان لێ ناکەم مال و منداڵتان ڕزگار بکەن زۆربەی ھەمەوەندەکان قەسری شرین بەجێ دەھێلن لە لێوارجە می سیروان خۆیان حە شاردە دەن ژمارەیەکی کەم لەدەوری جوامێرخان دەمێننەوە وەک (براکانی ـحوسێن خان ـ محمود ـ اسماعیل خان ـ ) ئامۆزاکانی (عەزیز خەسرەو ئاغا ـ علی ڕەش خسرە و ئاغاـ ڕەشید نادر خسرەو ئاغا) لەڕەشەوەندەکان (ئەفەنی کاکەوڵا سورە ـ محمدحاجی خانە و خەڵەفی برای )لە سۆفیە وەندەکان (خەلیفە و قادری برای ـ کەمەرخان´عزیز مراد ڕە سوڵ ) لە سەفەرەوەن (محمود خزر و براکانی ) لە سێتا بەسەر(فەتاح ساڵح و سڵێمانی برای )لە گێژە کان (قادر و فارس برای ـ احمد قوشچی) وە (مستەفا احمد گوڵان نادری برای ) لە قوکەوەند وە ( ڕەزا بگی امین مکایل ) لە عەشیرەتی دەلۆ لە عشیرەتی داودە (احمد شاسوار ـ کریم باڵوڵ ـ سلیم باڵوڵ)وە لە عە شیرەتی گل(عزیزبە گ)وە( حەمەرەش احمد پیر وەی سو کورە کانی) ئەمانە لە گەڵ جوامێر ئەمێننەوە لە قەسری شرین پاشان لەشکری ئێران لەگەڵ عوسمانی ئابڵوقەی قەسری شرین دە دەن ئۆردوگا ھەڵدەدەن بانگێشتی جوامێرخان دەکەن بۆ ئۆردوگا کە ئەویش علی رەش وعزیز خسرە ئاغای ئامۆزای و اسماعیلی خانی برای و کەمەرخانی سۆفیەوەند دەبات و دەروات بۆ ئۆردوگاکە لە دەرگای ئۆردوگاکە چەکە کانیان لێ وەردەگرن ڕێگادەدەن کە تەنھا جوامێر خۆی بەچکەوە بچێتە ژورەوە عەزیز خسرەو ئاغا دەمان چەیەک بە نھێنی دەباتە ژورە وە کەمەرخان خەنجەرێک بە نھێنی دە باتە ژورەوە حاکمی کرماشان پێشوازی لە جوامێر دەکات دەست دەکەن بە پیاسە کردن حاکمی کرماشان تەسبیحەکەی دە پچڕێنێت وە دادە چە مێتە وە دە نکە تە زبیحە کان کۆ بکاتە وە جوامێرخا نیش دادە چە مێتە وە لە گە ڵیدا بۆکۆکردنە وە ی دنکە تە زبیحە کان یەکێک لە پیاوەکانی لەپشتەو دەیداتە بەر خەنجەر و شەھیدی دەکات پاشان ھێرش دەکەنە سەر پیاوە کانی ترو شەھیدیان دەکەن و تەنھا عزیز خسرەو بە برین داری نەجاتی دەبێت پاشان پەلاماری قەسری شرین دە دەن و لەپاش شەرێکی یەک ڕۆژە خۆیان بە دەستەوە نادەن سوپای دوژمن بەدرۆ دەڵێن جوامێر نەکوژراوە ئەگەر خۆتان نەدەن بەدەستەوە دەی کوژین ئەوانیش لەبەر خۆشەویستیان بۆ جوامێرخان دەرگای قەسر واڵا دەکەن زۆربەیان شەھید دەکرێن بەشێکی کەمیان ڕزگاریان دە بێت خێزانە کان یان بەدیلی دەکەونە دەست سوپای ئێران لەکۆتایدا نەسرەدین شا بێ تاوانی جوامێرخانی بۆدەر دەکەوێ کچێکی خۆی لە تۆڵەی جوامێر خان دە دات بە حەمەخانی کوری بە نا وی قە مە رناز لە تھران کۆشکی شاھانەیان پێ دەبەخشێت
ســــود لــەم ســەرچاوانە وەرگیراوە
١ـ دەست نوسەکانی حیدەر عزیز خسرەو ئاغای ھەمەوەند
٢ـ حیدری بھ توئی بە ناو نیشانی کورد و پراگندگی درئیران زمین
ئامادةكردن و نوسينى :محمد حمه سعيد هموندى


ئه‌م بابه‌ته 1609 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:00:18/03/2017