لە شاری هەولێر پێشە نگایە کی شێوە کاری دەکرێتەوە




هە مە وەند نێت؛هوشیار جەمال


وابڕیارە لە شاری هەولێر رۆژانی ١٥و١٦ ئە م مانگە پێشە نگایەکی شێوە کاری بۆ بەرهەمە کانی خانمە هونەرمە ند وشێوە کاری ڕۆژهە لاتی کوردستان. سارا تەلایی بکرێتەوە ، لە هۆڵی نیاندەرتاڵ ،گە لە ری شانە دەر.

لە لێدوانێکی  تایبەت دا بۆ هە مەوەند نێت : ساراتە لایی شیوە کار ڕایگەیاند کە یەکێک لەو ئامانجانەی کە بۆ کردنەوەی پێشانگا لە شارەکان هەمە کردنەوەی دونیایەکی گەورەتر بۆ پەرەپێدان و نشەی هونەر لە ناو کوردستان و ناسین پەیوەندی نێوان هونەرمەندان و هونەردۆستانە، و ڕاگەیاندنی یەکسانی و یەکدەنگی و یەکگرتوویی لە ناو خەڵک و هونەرمەندان بە پێناسەی زمانی هونەرەوە

وە مە بە ستمە کە چۆن خاوەن شێواز و تکنیکێکی و ڕێچکەیەکی تایبەتم بە ناوی [ئابستراک جادویی ]دەمەوێت وەک کچە کوردێک بە ناساندنی هونەری ئابستراک زیاتر و زیاتر بەشەکانی تری هونەریش بە بایەخ پێدان زیاتر بناسێنین و پەرەی پێ بدەیین. 

شایەنی باشە  هونه‌ری [ئابستراکی‌جادوویی]‌له دەستە واژە‌‌ی‌شێوەێ[ئابسترە]لە هونەرمەندی
ڕوسیە[واسیلی کاندینسکی] (1944 ــ ‌1866 ز)هاوشیوەیە بەم جیاوازیە کە‌وشەی جادوویی(سێحرئاوی)کە بەدیهێناوە،کە  داهێنانە کەی  سارا تە ڵایە بە نازناوی تروسکە سانی














ئه‌م بابه‌ته 1098 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:46:11/03/2017