سارا تەڵایی: شاعیر و هونهرمهند بۆ هە مەوە ند نێت دەدوێ
سارا تەڵایی: یاخی بوون منی كرده شاعیر و هونهرمهند
هە مەوەند نێت ؛هۆشیار جەمال
سارا تەڵایی، شێوەکار، میوزک ژە ن و شاعیره. ساڵی(1987) لە شاری مەهاباد لەدایکبووە لە بنەماڵەیەک کە پیاوسالاری تیایدا حاکم بووه. ئەو بارودۆخە تهواو سارا بێزاردەکات و هەوڵدەدات گۆڕانکاری لە ژیانیدا بکات و رچەشکێنی بکات و هە نگاوەکانی لە مەودای هونەردا خێراتر هەڵبێنێ.
کاتێک سارا لە تەمە نی (14) ساڵی دهبێت باوکی هەوڵدەدات بە زۆر بە شووی بدات. ئە م کچە کوردە عاشق بە هونەر و ئەدەب بوو بۆ ئەوەی بە ئامانجە کانی بگات و رازی نابێت و لە یاسای خێڵ و دابونەریت هەڵدێت بەرەو باکووری ئێران کە خاڵی لە وێ دەژی.
ئەم هونەرمەندە لەماوەی (13) ساڵی غەریبیدا خەریکی بونیادنانی دنیای ئەدەب و هونەر دە بێت و لە ساڵی (2008) زانکۆی مازندەران تە واو دەکات. دوای زانکۆش لە بوارەکەری خۆیدا خزمە ت دەکات.
سارا خاتوون تائێستا لە (25) پێشانگای هاوبەشدا بەشداری کردووە کە (11) پێشانگای تایبەتیشی لە شارە گەورەکانی ئێران بووە.
ئەدەب لای تۆ چی دەگەیەنێت؟
سارا تهڵایی: ئەدەب بەخۆیەوە دیارە نقوومبوونە لە دەریای زانست و پەروەردەبوونی مێشکی مرۆڤ وهەنگاونان لە مەودایەک کە هەستی مرۆڤ بەرەو لێکۆڵینەوە دەبات.
ئهی لهبارهی شیعرهوه چی دهڵێیت؟
سارا تهڵایی: شیعر واتا کەلام بە زمانیک کە مرۆڤی ئاسایی قسەی پێ ناکات و شاعیر بە زمانی خۆی دەیکات بە شیعر، لە ناخێکی گڕگرتوو یان مێشکێکی پڕهەڵدەقوڵێ. واتە ئەوهەستەیە کە مرۆڤی ئاسایی لە شاعیر جیادە کاتە وە و ئەو هەستەش بە رێکوپێککردنی هەندێک دەستەواژە یان قسە پێک نایە، بەڵکو زایەڵەی رەنجەڕۆیی و تەجروبەی زۆری ژیانی شاعیرە لە ئاستی نیشاندانی کەموکورتییە کانی ژیان و یان گەشەپێدانی ژیانێکی خۆش بۆ داهاتوو.
بە ختیارعە لی دەڵیت: عیشق هەموو توانا شاراوەکانی مرۆڤ دەردەخات، لە پشت سارا خانەوە چ عیشقێک هەبووە تا ببێت بە شاعیر و شێوەکار و ژەنیار؟
سارا تهڵایی: بە ڵی زۆر راستە، من بەر لە هەموو شتێک لە سەرەتای ژیانمەوە عاشقی هونەری شێوەکاری بووم. ئەو هەنگاوە وای لێکردم ژیانم لەپێناو هونەردا بەخت بکەم،. من( 13) ساڵ لە تەنیاییدا ژیانم بەسەربردووە و دوور لە بنەماڵەکە م ژیاوم. ئەگەر ئەوە عەشق نەبێت چییە؟
یانی ئهوه راسته دهوترێت مرۆڤ لە تەنیاییدا خۆی دەدۆزێتەوە؟
سارا تهڵایی: ئەو قسەیە (100%) راستە، تامرۆڤ تەنیا نەبێ ناتوانێ خۆی بناسێت، ئەوەی کاریگەریی لەسەر پەروەردەکردنی هەستی من هەبووە بۆ پوختەکردنی هونەری تەنیاییهکانی من بوو.
تائیَستا هیچ بەرهەمێکت چاپکردووە؟
سارا تهڵایی: نا من تائێستا هیچ بەرهەمێکی شیعریم چاپ نەکردووە ئهویش بەهۆی دەست نەنگییەوە.
لەماوەی رابردوودا سەردانێکی سلێمانی و دەربەندیخانت کرد، ئهوه بۆچی مهبهستێك بوون؟
سارا تهڵایی: کۆڕە شیعرییەک لە سەنتەری سەرای منداڵپارێزی کوردستان، کۆڕێکی تریشم لە دە ربەندیخان بوو. ههروهها كردنهوهی پێشەنگایەک لە ئەمنە سوورەکە و چاوپێکەوتن لەگەڵ کەناڵەکانی کوردسات و گەلی کوردستان و رادیۆی دواڕوژ.
دۆخی رۆشنبیری له رۆژهەڵاتی کوردستان لەچی ئاستێکدایە؟
زۆرباشە و بەرەو باشتریش دەڕوات، بەڵام بێدەسەڵاتە.
ئهی بارودۆخی ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان چۆن دهبینی؟
سارا تهڵایی: لە جاران باشترە کە ژن لە ماڵ دابەست دەکرا، بەڵام چونکە یاسای دەسەڵاتدارانی ئیسلامی حاکمە ژن لە رۆژهەڵات دەنگی بە هیچ شوێنێک ناگات، مەگەر ئەوەی کە یاخی بێت کە ئەوەش لە لایەنی مەدەنییەوە دەچەوسێنرێتەوە و بە لادەر ئەژمار دەکرێت و تەواو بێ رێزی پێدەکرێت
ئهم بابهته 1151
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:32:10/03/2017