ژمارەی سێیە می گۆڤاری شیعر بڵاو کرایە وە



هە مەوەند نێت:هوشیار جە مال



گۆڤاری شیعر بە کۆمە ڵێک بابەتی گرنگی ئە دەبی وفکری وڕەخنەی شیعری کوردیەوە بڵاوکرایەوە.لە سبەینێوە  لە کتێبخانەو ناوەندە ڕۆشنبیریەکاندا دەست دە کەوێت.

لە لێدوانێکی تایبەت دا بۆ هە مەوە ند نێت؛ ئارام سدیق وەک یە کێک لە سەرپەرشتیارانی گۆڤارەکە ڕایگەیاند کە ئە م گۆڤارە شەش مانگ جارێک بڵاودەبێتەوە،کارلەسەر ئەوە دەکەین کە بیکەینی بە گۆڤارێکی وەرزی.وە لەسە رگیرفانی خۆمان چاپی دەکەین وهیچ لایەن وکەسایتیەکی لە پشتەوە نیە.وە ستراتیژێکی کارکردنمان هەیە کە لە ژمارە یەکەوە کاری لەسەر دەکەین

ئەویش ئەمەیە کە:
یەکەم گرنگی بە وەرگێڕان و بڵاوکردنەوەی دەقی شیعریی بیانی گرنگ و فیکری دەدەن..

دووەم: کار لەسەر رەخنەی شیعری کوردی دەکەن و چونکە پێمانوایە شیعری کوردی وەکو پێویست نە خوێنراوەتەوە و نە ڕەخنەکراوە تا هەقیقەتی دەربکەوێت

سێیەم: کارکردن لەسەر دیوە فیکرییەکەی شیعر، چونکە لامان وایە شیعر دەردەدڵ نییە، بەڵکو شیعر بیرکردنەوە و تێڕامانە لە ڕووداو و دیاردەکان نەک لاوانەوەیان..



ئه‌م بابه‌ته 1682 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:26:09/03/2017