بۆچی لەژێر زۆربەی قفڵەکان کونێک ھەیە؟

ھەموو کەسێک لە ماڵەکەی خۆیدا قفڵی ھەیە، بەڵام لەوانەیە تا ئێستا سەرنجیان نەداوەتەوە ئەوەی، کە لەژێر زۆربەی قفڵەکان کونێک ھەیە. ئەو کونە لەژێر زۆربەی قفڵەکاندا ھەیە و دوو تایبەتمەندیی ھەیە، یەکێکیان بۆ ئەوەیە، کاتێک قفڵەکە کردنەوە و داخستنی سەخت دەبێت و کۆن دەبێت، دەتوانی لە ڕێگای ئەو کونەوە، کەمێک ڕۆنی تێ بکەیت و دووبارە کردنەوە و داخستنی ئاسان ببێتەوە. تایبەتمەندیی دووەمیش ئەوەیە، کاتێک باران دەبارێت یان ئەو کاتانەی ئاو بەر قفڵ دەکەوێت، ئاو دەچێتە نێو قفڵ، پاشان لەم کونەوە دێتە دەرەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی قفڵەکان لە ژەنگ بپارێزرێن و ئاو لەنێویان نەمێنێتەوە.


ئه‌م بابه‌ته 673 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:08:49:27/09/2016