پرۆژەکەی محمد رەوف بۆ سێ لایەنە ئیسلامییەکە
هەمەوەند نێت / تایبەت
لەچەند رۆژی رابردودا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان بەڕێز محمد رەوف پرۆژەیەکی بۆ سێ لایەنە ئیسلامییەکە پێشکەشکرد و تێیدا چەندین خاڵی ئیجابی خستۆتە روو ،
ئەویش دەقی پرۆژەکە
بسم الله الرحمن الرحيم
پرۆژەيەك بۆ لايەنە ئيسلامييەكان
بەڕێز / مامۆستا صلاح الدين محمد بهاءالدين ئەميندارى گشتى يەكگرتووى ئيسلامى كوردستان
بەڕێز/مامۆستا على باپير ئەميرى كۆمەڵى ئيسلامى
بەڕێز/مامۆستا عيرفان على عبدالعزيز رابەرى گشتى بزووتنەوەى ئيسلامى
لە ٢٩/١٢/٢٠١٦ پێشنيارێكم بۆ ناردن لە رێگاى ميدياوە بە ناونيشانى (كۆكردنەوە و كرانەوە , هەنگاوێك بەرەو يەك پارتى هاوچەرخ)
ئەمڕۆ بۆ جارێكى ديكە وەك ئەركى سەرشانم بۆ ئەمڕۆ و ئايندە و خزمەت بە خەڵك و ئايندەسازى و دروستكردنى هێزێك بۆ بەشدارى لە پرۆسەى سياسى و چاكسازى و بەشێكى جددى لە چارەسەر و تێپەڕاندنى قەيران و گەندەڵييە سياسى و ئابوورى و ئيدارييەكانى كوردستان , پێشنيارەكەم نوێ دەكەمەوە و بەجۆرێكى ديكە و روونتر دەيخەمە بەردەستتان , گومانم لەوەدا نييە باش دەركى قۆناغەكەو هەستياريى رووداو و هاوكێشەكانتان كردووە , بەڵام پێويستتان بە هەنگاو و دەستپێشخەرى و لە خۆبوردن و كاڵكردنەوەى ئايدۆلۆجيا هەيە .
(پرۆژەيەكى هاوبەش بەدوو قۆناغى كردارى)
لايەنەكانى پرۆژەكە:
1) هەرسێ لايەنە ئيسلامييەكە.
2) ئەو سەركردە وكادير و ئەندام و لايەنگرە ئيسلامييانەى كە لە ماوەى ٣٠٠ ساڵى رابردوودا لەگەڵ ئەو سێ لايەنە بوون و ئێستا چاوەڕوانى پرۆژەيەكى نوێ دەكەن و ئامادەن خزمەتى بكەن.
33) كەسانێكى نيشتيمانپەروەرى پێگەشتوى خەمخۆر بۆ خاك و خەڵكى كوردستان هەن , كە بێزار و هەراسانن لە دۆخى سياسى و ئيدارى و ئابوورى هەرێم و ئامادەن ئەگەر پرۆژەيەكى جددى بێتە كايەوە خزمەتى تێدا بكەن.
تێبينى : خاڵى دووەم و سێيەمى سەرەوە فرسەتێكى گونجاو و لەبارە بۆ پرۆژەى ئيسلامى بە كرانەوەيەكى گونجاوەوە , دەتوانن لە دەرگايەكى گشتگيرترەوە بڕۆنەوە ناو خەڵك و جەماوەر و هەندێك لەمپەرى چەقبەستوو تێپەڕێنن وەك (حيزبى داخراو,ئايدۆلۆجى بوونى زياد لە پێويست, رێكخستنى پۆڵايين,نخبوى بوون,سەقفى سنووردارى جەماوەرى و پەرلەمانى و ...هتد)
خاڵى لێكچووى هەرسێ لايەنە ئيسلامييەكە
1) كارى سياسى مەدەنى.
2) بەشدارى گەمەى سياسى و ديموكراسى و رازيبوون و مامەڵە كردن لەگەڵ دەرەنجامەكانى.
3) دوورى و بێ دەسەڵاتى لە بڕيارى سياسى و ئيدارى و ئابوورى چارەنووسسازى هەرێم.
4) بەشداريكردن لە پەراوێزى دەسەڵاتى بەڕێوەبردنى هەرێم.
5) باوەڕبوون بە فرە لايەنى و مافەكانى مرۆڤ و رێزگرتن لە بەرانبەر و رەتكردنەوەى توندوتيژى.
6) گەڕان و هەوڵدان بۆ حوكمى رەشيد و باوەڕبوون بە سەربەخۆيى كوردستان.
7) رەتكردنەوەى ناعەدالەتى و گەندەڵى.
8) هەند]ك مێژووى هاوبەش و بنەماى فكرى و پەروەردەى هاوبەش.
9) نەبوون بە حيزب و پارتى هەموو خەڵك و چين و توێژێك.
100) هەمان كێشەى زۆربەى زۆرى ئيسلامى سياسى دونيايان هەيە , لە بەرانبەر هەردوو گرێ كوێرەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست(١- الدولة العميقة . 2- القبول الخارجي) ئەم دوو گرێ كوێرەيە زياد لە ٨٠ ساڵتەمەنى هەيە و تەنها بۆ ئيسلامييەكان نييە, بەڵكو چەندين حيزبى عيلمانى و مەدەنيش هەمان كێشەيان هەبووە.
خاڵى جياوازى هەر سێ لايەنەكە
لە رووى جەوهەرييەوە مادەم لەو ١٠٠ خاڵەى سەرەوە لەيەكچوون كەواتە تەنها لەيەك خاڵدا لەيەك ناچن ئەويش ئەوەيە كە ( ئێستا هەريەكەيان بۆخۆى ژمارەيەكە و لە ريزبەنديشدا يەكەم و دووەم و سێيەمى ناوخۆيانن سێ سەرۆك و سێ سەركردايەتييان هەيە, چۆن بيكەن بە يەك سەرۆك و دوو جێگر و يەك سەركردايەتى ؟ ئەى ئەگەر ليستى هاوبەش و نيشتيمانييان دروستكرد چۆن ژمارەى كورسى مسۆگەر دابەش بكەن؟)
قۆناغى يەكەمى پرۆژەكە
پێكهێنانى ليستێك بۆ هەڵبژاردنى ئايندە بەم شێوازەى خوارەوە:
1) سەرۆكى هەرسێ لايەنەكەى تێدا بێت.
2) ئەندامانى ليستەكە بريتى بن لە:
1- ئابوورى ناسى پسپۆر و شارەزا و ئاگادار لە بازاڕ و كاروبارى ناوخۆى حكومەت.
2- ياساناسى كارا و شارەزا و لێهاتوو كە بتوانێت خزمەتى بەرچاو بكات لە پەرلەماندا.
33- سياسەتمەدارى ئەزموونكراوى سەركەوتوو , كە بتوانێت نوێنەرايەتييەكى دروست بكات و خاوەنى راو هەڵوێست و سەرنجى تايبەت بێت لە پەرلەماندا و خاوەنى قەڵەم و زمان بێت و بڕوانامەى لە بكالۆريۆس كەمتر نەبێت.
تێبينى مەرجى پاڵێوراوان دوو مەرجى سەرەكى بێت : يەكەم (مؤهل) بن :واتە شياوى ئەندام پەرلەمانى بن بۆ وظيفة و ئەرك و پيشەى پەرلەمانى.
دووەم(مستحق) بن:واتە وەك مافى ئەندامێتى يان هاووڵاتييەكى دڵسۆزو پسپۆڕو بەتوانا و ئەزمووندار.
هەردوو مەرجەكە پێكەوە بن و جگە لەو سێ سەرۆكە ليستەكە دەوڵەمەند دەكرێت و پێكدێت لە پێكهێنەرانى پرۆژەكە.
ئەم قۆناغە لەمانگى حوزەيرانى ٢٠١٧٧وە دەست پێدەكات و لە ناتوەڕاستى خولى پەرلەماندا كۆتايى پێ دێت و تا ئەوكاتەش بە سەرپەرشتى هەر سێ سەرۆكەكە و ليژنەى راسپێردراوى دەستكراوەى دەستڕۆيشتووكاردەكەن بۆ سازدانى كۆنگرەيەك بۆ دروستكردن و پێكهێنانى (پارتێك يان هێزێك يان بزووتنەوەيەك) و قۆناغى حيزبى تقليدى و ئايدۆلۆجى تێدەپەڕێنن و ناوێكى گونجاو هەڵدەبژێرن.
خاڵى هێز و ئيجابى قۆناغى يەكەم
1) پارێزگارى لە ١٧ كورسييەكەى ئێستاو بوونى بە يەك كوتلەى بەهێز.
2) ئەگەرى زيادكردنى (٣ تا ٥) كورسى ديكە بە هۆى ئەم هەنگاوەوە.
3) ئەگەر لانى كەم (٢٠٠) كورسى بەدەستبهێنن دەتوانن ببنە كوتلەيەكى پەرلەمانى بەهێز و نوێنەرايەتييەكى باشى هاووڵاتييان بكەن.
44) ئەگەر بەشدارى لە حكومەت بكەن ,دەتوانن بە مەرجى شەراكەت بڕۆنە پێش بە هەردوو مەرجى شفافيەت و چاكسازى و سووديش وەربگرن لە قۆناغەكانى پێشوو.
55) لە زۆر جەدەل و ململانێى نەزۆكى ناوخۆيى و خەڵك ماندووكردن رزگاريان دەبێت و دەكەونە پێش حيزبەكانى تر لە بەرجەستەكردنى شيعار بۆ واقيع.
ئەگەرئەم هەنگاوە نەنێن و ئەم قۆناغە نەبڕن:
1) يەكگرتوو لە سلێمانى دەنگى كەمتر دەكات.
2) كۆمەڵ لە هەولێر دەنگى كەم دەكات.
3) بزووتنەوە وەك خۆى دەمێنێت و ئەگەرى كەمێك هەڵكشانى هەيە.
4) ناچارن لەو ساحە ئاڵۆزەدا ململانێ بە شێوازێك بكەن كە يەكترى ئازار بدەن چونكە لە %٨٠٠ يەك ساحە و يەك جەماوەرى گوێلێگيراويان هەيە و ئيسلاميى بێ لايەنيش لە هەموويان نيگەرانە.
قۆناغى دووەم
دروستكردن و پێكهێنانى پارتێك يان هێزێك يان بزووتنەوەيەك بە پێى هەلومەرجى دوو ساڵى ئايندەى هەرێمى كوردستان و هاوكێشە ئيقليمى و نێودەوڵەتييەكان.
ئەم هێزە هيچ كێشەيەكى لەسەر بنەماى گشتى و ئامانج و ستراتيج و پرنسيپ و مبادئ نابێت , چونكە هەموويان كۆكن لەسەر بنەماكانى سياسەتى دروست و حوكمڕانى رەشيد و دەوڵەتى مەدەنى...
ئەگەر گرفت هەبێت تەنها لە پەيكەر و داڕشتنەوەى بانگەواز و سياسەتدا دەبێت, كە ئەويش بەشى بانگەوازەكەى ئێستا بە ئاسانتر لە جاران چارەسەر دەكرێت بەرێگاى كۆكردنەوەى هەموو توانا بانگەوازييەكان لە چەند سەنتەر و رێكخراوێكى كۆمەڵگاى مەدەنيدا و سەربەخۆيانە و خۆبەخشانەدەتوانن كار و ئەرك و چالاكييەكانيان ئەنجام بدەن و خزمەت بە ئاين و مرۆڤ و نيشتيمان بكەن.
بە نيسبەت پەيكەريش دەكرێت سوود وەربگيرێت لە ئەزموونى جێگاى ديكە كە ئەم هەنگاوەيان بەسەركەوتوويى ئەنجامداوە, يان داهێنانێكى ئازايانە و جريئانە بكەن و چۆن گونجاوە بۆ خزمەتى ئەو هەموو ئامانج و پرنسيپ و ستراتيژانەى كە چەند كۆنگرەيەكە رايدەگەيەنن و بەرزى دەكەنەوە.
ئەم قۆناغە بە كردارى لە ناوەڕاستى خولى پەرلەمانى داهاتووەوە دەستپێدەكات و تا ئەوكاتە كارى بۆ دەكرێت.
تێبينى/ بەڕێزان بيرۆكەى ئەم پرۆژەيە و نووسينى و پێشكەشكردنى لە ساڵى ٢٠١٤٤ دا پێشكەشم كردووە بە سەركردايەتى و ليژنەى تايبەتى پرۆژەكان لە يەكگرتووى ئيسلامى كوردستان و هەلقوڵاو و دەرهاويشتەى ئەم چەند رۆژە نين, بەتەواوى قەناعەتەوە ئامادەم كردووە و هەر كاتێك بكرێت بە كردار ئامادەم خزمەتى پێبكەم.
ئهم بابهته 964
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:13:04/03/2017