کتێبی دە روازەیەک بۆ خۆشەویستی
.
هە مەوەند نێت: هوشیار جە مال
ئە م کتێبە لێکۆڵینە وە یە کی وردە کە لە لایە ن نوسەری لاو (ئەرشە د تەحسین)ە.وە نوسراوە،زیاتر قسە لە سەر لایە نی کۆ مەڵناسی ودە رونی دە کات بە چە مکی خۆشە ویستی و هە ندێک ڕە هە ندی وابە ستە ی ئا م باسە،کە پێکدێت لە چوار بە ش نوسە رسودی لە (٢٥) سە رچاوە ی گرنگ وەرگرتوە بۆ نوسینی ئە م لێکۆ لێنە وە یە. لە ساڵی(٢٠١٦)لە لایە ن ناوە ندی سایە .بڵاوکراوە تە وە. پێشوازیە کی باشی لە لایە ن خوێنە رانە وە لێکراوە .نوسە ر لە سە رە تادا بە شێوەیە کی گشتی باسی خۆشە وستی دە کات.وە دووجۆرخۆشە ویستی دە ناسێنێت کە بریتین لە خۆشە ویستی ستونی کە بە خۆشە ویستی مروڤ بۆخوداو خودا بۆ مرۆڤ کە نوسە رپێی وایە خۆشە ویستی لە م جۆرە لە خوارە وە بۆ سە رە وە و لە سە رە وە بۆخوارە وە یە. هە رچی خۆشە ویستی ئاسۆیە کە بریتیە لە خۆشە ویستی سە ر زە مین کە لە نێوان تاکە کان دا ڕوو دە دات.وە ک خۆشە ویستی دایک بۆ کوڕە کە ی و خۆشە ویستی کورو کچ و یاخود باوک بۆ مناڵە کانی.لە بەشی یە کە مدا نوسە ر دەڵی ناکرێ خۆشە ویستی بە ند بکرێت.جونکە دۆخێکی دە رونی خراپ زاڵ دە بێت بە سە رئەوکە سانە دا.لە بە رئە وەی خۆشە ویستی ناکرێت بە ند بکرێت.بە ڵکودە بێت بکرێت بە سە رمە شقی ژیان.خۆشە ویستی هە ستێکە لە ناخی مرۆڤدا گە شە دە کات. هە ربۆیە جە ندین جار کە سانی شە ڕە نگێز و دیکتاتۆری زۆر گەورە دە کە ونە داوی خۆشە ویستیە وە.کاریگە ری لە سە ر بریارە کانیان دروست دە کات.خۆشە ویستی هێمای خۆشبە ختی دڵانە،بە مە رجێک لایە نی سێکسی و لایە نی مادی تێکە ڵ نە کرێت.جونکە کاتێک خۆشە ویستی تێکە ڵی سێکس کرابە بێتە بەرژە وە ندی وئە و پیوە ندیە خاڵی دە بێت لە خۆشە ویستی ڕاستە قینە.دە روازە یە ک دە کرێتە وە بۆ بە رژە وە ندی تایبە ت.لە کاتێکدا کە خۆشە ویستی تێکە ڵی مادە دە کرێت مە رگی خۆشە ویستی ڕادە گە یە نرێ. چونکە لە کاتی نە مانی مادە ئە م دوومرۆڤە ئە وەندەی بەیان بکرێت هەوڵدە دە ن لەیەک دوەر بکە ونە وە.هە ندێک کە سی تر لەپێناوی بە دەست هێنانی پلەوپایە وپۆست هەوڵی دروستکردنی پەیوەندی لە گەڵ کەسی بە رامبەر دە دە ن،کە ئە مە ش دیسانە وە مەرگی خۆشە ویستیە.خۆشە ویستی دە بێتە ئامانجی بەردە وامی بوونی ژیان.خۆشە ویستی خاڵیە لە ڕق وکینە ودەبێت ڕایان ماڵێت.ڕاستگۆیانە ترین خۆشە ویستی ئە وپەیوەندیە کە لە نێوان دوومرۆڤی نابیناداڕوودە دات.کە دە کرێت لە م پە یوەندیە وە سە رجە م هە ستە جوانە کان بدۆزینە وە،خۆشە ویستی سنوری نیە چونکە چە ندین کە س هە ن کە م ئە ندامن و نابینان وخاوە نی خۆشە ویستی خۆیانن.
لە بە شی دووە م دا نوسە ر هە ڵوێستە لە سەر هە ندێک بابە تی وەک حە زلێکردن و ئەوینداری وعە شق دەکات هە ربۆیە دەڵێ حە زلێکردنی مرۆڤ بە هۆی پێداویستیە کانە وەیە.جا حە زی دە روونی یاخود سێکسی بێت،کە بە هۆی ئە و حە زلێکردنە وە بانگە شە ی خۆشە ویستی دە کات بۆکە سی بە رامبە ر،هە ربۆیە لێرە وە خۆشە ویستی دە گۆرێت بۆ ئارە زووبازی.کە ئە مە ش زە نگی کۆتایی خۆشە ویستیە.چونکە کە سی
بە رامبە ر کە حە زە کانی تێرکرد وکۆتایی هات خۆشە ویستی بۆ بە رامبەر نامێنێ.هە ندێک جار پەیوە ندی هاوسەرگیری نێوان دووکەس پاش ماوە یە کی کە م هەڵدە وە شێتە وە.چونکە لە بنە ڕە تدا ئە وان لە سەر بنە مای حە زویستێکی کاتی یە کیان ویستوە،بە ڵام کە دە چنە ژیانی هاوسەرگیری وبە رپرسیاریە تیە کانی زیاتر دە بێت.وە لە بە رامبە رداحە زە کانیان تێردە بێت ڕاستە وخۆ کێشە کانی نێوانیان سە رهە ڵدە دات.دواتردێتە سە ر باسی عە شق و دڵێ عە شق تە واو پێچە وانە ی خۆشە ویستیە،جونکە عە شق تە نهاهە وڵدان نیە بۆ ژیانی هاوسە رگیری وتێرکردنی غە ریزە.بە ڵکو عە شق زیاتر پیبردنە بە شتە کانی ناوە وەی مرۆڤ و تێکە ڵ بوونی هە ست و نە ستی ئە و دوومروڤە .نوسە ر دە ڵێت(عە شق سروشتێکی سە یری هە یە بۆ مە عشوق،وە مە عشوقی پێ قبوڵە بە هە مووخاڵە لاوازە کانیە وە.جونکە مرۆڤ کە عاشق دە بێت هە میشە مە عشوق لە پلە یە کی بە رزدا دە بینێت.وە هە رچە ندە پێی دە گوترێ بێسودە.هە ر ئە مە شە لاوازترین هە ستی مرۆڤ لە کاتی عاشق بوون.مە حوی دە ڵی(عە شق ئاگرێکە مرۆڤ دە کات بە کە س و کە سایە تی گە ورەی پێدە بە خشرێت و دەیسوتێنێ ،بە ڵام دە یکات بە کە س .
لە بە شی سێیە می ئە م لێکۆڵینە وە یە دا قسە لە سەرخۆشەویستی و خێزان دە کرێت کە پیکهێنە رە کانی لە کۆمەڵیک کە سن،و لەژیانی ڕۆژانە داهە ردە م بەیە کە وە ن.لە کاتی دروست بوونی گیروگرفتە کاندا تاکە کانی هە ردە م هە وڵی چارە سەرکردنی دە دە ن،وە پەیوە ندیە کی ڕوحی بە هیز بە یە کە وە دەیان بە ستێتە وە،خۆشە ویستی دایک وباوک.ئە م پەیوە ندیە یە کێکە لە و پەیوە ندیە خۆشە ویستیانە ی هە تا لە دەستی نە دەین نازانی چە ند هە ڵە بووین وتە نها ئەوکە سانە لێی تێدە گە ن کە توشی ئە م حاڵە تە بوون.ئە گە ر خۆشە ویستی دایک هێمایە ک بێت بۆمیهرە بانی ئە واخۆشە ویستی باوک هیمایە بۆ بوونی هێزێکی بیسنور لە پشتی مناڵە کانە ویە.خۆشە ویستی مناڵ بۆ دایک و باوک لە سە ر بنە مای پێویستیە جونکە بە بێ ئە وان ناتوانن بەشێوە یە کی تە ندروست بژین.وە دایک و باوکیش درک بە وە دە کە ن بۆگە شە سە ندنی منداڵە کانیان پێویستیان بە وە یە هە ردەم بە خۆشە وستیە وە بژین بۆمنداڵە کانیان.وە ئە م خۆشە ویستیە بە ردە وام بێت تاپیری کە لە م قۆناغە دایک و باوک لە پێداویستیە کانیان بۆ دابین دە کات.بە ڵام لێرە بە دواوە کە پیریە.خۆشە ویستی پیچە وانە دەبێتە وە دایک و باوک پێووستیان بە وەیە هە ستیان ڕابگیرێت لە لایە ن منداڵە کانیانە وە.لایە نێکی تری پەیوەندی خۆشە ویستی نێوان هاوسە رانە کە لە نێوان دووڕەگە زی جیاوازدایە.وە توانە وەی دوو دەرونە لە ناو یە کدا.چونکە ژن و مێردلە ڕووی دە رونی و جە ستەیشە وە لێکنزیکن.لە بنەڕەتیشداخۆشەویستی وابەستە بوونی دووکە سە بە یە کەوە.چ لەڕوی کلتورو دین ویاساوە
بەشی چوارە م وکۆتایدا نوسەر باس لە خۆشە ویستی ودروست بوونی ئیرادە.دە کات لای مرۆڤ.دەڵی دەکری مرۆڤ لەسایەی خۆشەویستیدا ببێتە خۆشبە خترین کە سی جیهان یان خۆشەویستی بۆی ببێتە مایە ی مەینە تی.زۆرجار ئەوکە سانەی خۆشەویستیان کردوە دە بنە داهێنەر ڕۆڵیان لە خزمە ت کردنی مرۆڤدادە بێت .کە میش نین ئەوکەسانەی بە هۆی ئە وەی شکستیان هێناوە لە خۆشەویستی.توشی ڕەشبینی بوون و لەژیاندا هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.شکست هێنان لەخۆشە ویستی مرۆڤ توشی نائومێدی دە کات وگیروەدەی خەم دە بن.بەتایبە ت کچان وژنان کە توشی بارێکی دەرونی خراپ دە بن،خۆشەویستی یە کلایە نه ش جۆرێکی ترە.کە هندێک جارتوشی مرۆڤ دە بێت.کە بەهەر هۆکارێک بێت ناتوانیت خۆشە ویستی خۆی بۆ ڕە گە زی بە رامبە ردەرببڕێت.کە هە ندیک لە کۆمەڵناسان ودەروناسان بە خۆپەرستی لێکدانە وەی بۆ دە کە ن،هە ندێک بە خۆبە کە م زانین.هە ندێکیش خۆشە ویستی تاک لایە نە بە خۆکوژیە کی بێدە نگ دە زانن .
ئهم بابهته 3690
جار خوێنراوهتهوه
AM:12:27:04/03/2017