رۆمان نوسی دیاری کورد جان دۆست بۆ سایتی هە مەوە ند دەدوێ

هە مەوە ند نێت:هوشیار جە مال

جان دۆست چۆن بە دونیای ئە دە ب ئاشنابوولە سەرە تادا؟

من لە شاری کۆبانی لە ماڵباتێکی ئەدەبدۆست و حەز بەهونەردا لەدایک بووم و گەورە بووم. باوکم مەلا بوو. فێری عەرەبی و دەرسی قورئانی کردم. هەردوو براگەورەکانی من هەڵبەست یان کوردی و عەرەبی دەنووسی، حوجرەی باوک و براکانم پر پر بوون لە کتێبی جۆراوجۆر بوو. 

بە شیعر دە ستت پێکرد وە دواتر بەرەو دونیای رۆمان چوویت بۆ تۆ کارێکی قورس نە بوو؟

من بە زوویی نەچومە لای رۆمان. لە سەرەتای ژیانم دا خەریکی شیعر بووم، پاشان دەستم بە وەرگێران و لێکۆلینە وە کرد. هەتا نە گەیشتمە تەمەنی چل سالی  رۆمانم بڵاو نەکردەوە. راستە کارێکی قورس بوو. زەحمەتی زۆرم کێشا. بەڵام ئەمە خۆشترین زەحمەتکێشان بوو بە رای من.چۆنکە من وەکو کەسێکی ون بووم، مەست و سەرسام بووم، کاتی کە رۆمان نووسیم خۆممبینی، هاتوومە تە سەر رێگای راست و دروست.

رۆمانە کانت کارکردنە لە ناو مێژوودا ئایاسە خت نیە؟

مێژووی کورد و کوردستان، هەر وەها مێژووی هەرێمی رۆژهەڵاتی ناوەراست کانی و ژێدەری هەزاران چیرۆک و رۆمانن. من حەز لە سەفەری بەرەوە رابردوو دەکەم. بە رای من رابردوو و مێژوی ئیمە ی کوردەکان زەویەکی نەکێڵندراو ەنەناسراوە. من هەوڵ ئەدەم کە لە مێژووی کوردی دا وەڵامی پرسەکانی ئەمرۆ بدۆزمەوەمو ببینم.هەزاران پرس هەیە وەڵامیان لە نێو لاپەرەکانی مێژوو دا هە یە.
بەڕای تۆ پەیوەندی نێوان رۆشنبیران و دە سەڵات دە بێت چون بێت؟

رۆشنبیر ئەگەر خۆ بە دەسەڵات نەبینێ رۆشنبیر نیە. مەبەستم ئەوە کە رۆشنبیری ئاستێکی گەورەی دەسەڵاتی ئەخلاقیە. رەقیب و چاودێری سیاسەتمەدارە. هەڵەیان قەبوول ناکا و ناتوانێ بێدەنگ بمینێ. بە تایبەتی کاتی کە دەسەڵات خەڵک لە کۆلان دە کوژێ و لە زیندانان ئەشکەنجەیان دەدات، زوڵمی ئاشکرا بکرێت. من رۆشنبیران بە دو بەش دەزانم: بەشێک چاوبەستراو ە، بەشێک دەنگبەرز و سەرکێشە. لە مێژووی ئەدەبی کوردی دا سەیدای ئەحمەدی خانی نموونەی رۆشنبیری دژ بە دەسەڵات و دەنگبەرزە، هێچ زوڵمی میر و زوڵمی نەیارانی قەبوولی ناکات. نموونەی دووهەمین مەلای جزیریە، کە بە راست شاعیرێکی گەورەی هەمان سەردەمە. بەڵام بە ئەرکی رۆشنبیری رانە .نە بوو. هەر پەسنی میر دەدا و پێی دەگوت: هەر کەسی دژبەری جەنابت بێ دەبێ سەری بە شەمشێر بفرێنی!!! من لە رۆمانی میرنامە دا باسی ئەم مژارەم کردوە.

چ ڕیگایە ک بە دروست دەزانی بۆبەستاندارکردنی زمانی کوردی؟

من هەر دەڵیم کە زمانی کوردی یەک نیە، گەلێک زمان هەیە، زمانی سۆرانی (کورمانجیی ناوەراست) و زمانی کورمانج (کورمانجیی باکور) و زمانی زازاکی یان دملکی و هەر وەها.. ئەم دیاردە ئاسایی و لە نێو میللەتەکانی دیکەش هەیە. لە هۆلندا سێ زمان هەیە، زمانی فەرمی  لە سویسراش، عەیب نیە ئەگەر کورد خاوەن سێ زمان بن. ستاندارکردنی کە جەنابت باسی دەکات، پرۆژە و پرۆسەسێکی دوور و درێژە بەر لە هەر شتێ بە هەوڵی دەسەڵاتێکی سەربەخۆیی مەرکەزیی دە کرێ. بەڵام لە کورمانجی باکور دا ئێستا هەوڵەکان ستانداردکردن بە پێش دا دەچن. ئێمە  ئەتوانن بڵێن کە ئێستا زمانێکی کورمانجیی ستاندارد هەیە. بە داخەوە ئاگاداری زێدە دەربارەی پرۆژەی ستانداردکردنی سۆرانیم نیە. نازانم ئایا نووسەرانی کوردی سۆرانینووس لە سەقز و کەلار یەکن، لە سلێمانی هەر وەکو لە سنە دەنووسن؟ داوای تێکەلکردنێش هەیە کە مومکنە لە داهاتوو دا  بە ئەنجام بێ، هەر زاراوەیەک سوود لە زاراوی تر بستینێ. بە داخەوە کە ئێستا بالانس لە نێوان کورمانجی و سۆرانی دا زۆر کەمە، بەم هۆێە خەتەر زیاترە. 

ڕایە ک هەیە دەڵی جاندۆست نوسە ری حیزبیکی دیاری کراوە.وە بەرگری لە سیاسە تی لایە نێک دە کات؟

من بیستوومە.. بەلێ ڕایەکی هێچ  راست نیە و زالمانەیە. من لایەنگری هیچ حیزبێکی سیاسی نیم. تێدەگەم کە مەبەستیان چیە. ئەوان فکر دەکەن کە من لایەنگرت پارتیم و سیاسەتی سەرۆکی هەرێم پەسەند دەکەم. هێچ راست نیە.. بە پێجە وانەوە  من وتارم هەیە کە رەخنە لە شەخسی بەرێز مەسعود دەگرم. کاتی کە لە خۆپێشاندانی شاری سلێمانی لە مانگی شوباتی دو هەزار و یانزدە  خەڵک کوژران من بە توندی رەخنە م گرد. وتار کە م بە زمانی عەرەبیە بە ڵام کەسانێک کە بە یەک چاو دەروان نایبینن. هەر وەها کاتی کە سەردەشت عوسمان تیرۆرکرا من کامپنێک لە نێوان نووسەران و رۆشنبیران دەستی پێکرد و ئیمزای نەرازیبوون کۆکردەوە و نزیک چل رۆشنبیر لە بن وتارێکی پرۆتەستۆیانە ئیمزاکردن. من دژی کوشتنی مرۆڤم. بەم هۆیە ئەگەر هێزێکی کوردی کەسانی کورد تیرۆر بکەن دەبێ بێدەنگ بم؟ من لە رۆمانی مژاباد دا رەخنەمهەتا لەکۆماری کوردستان گرتووە چونکە غەفوور مەحموودیان تێرۆر بوو. ئێستا پارتیێکی کورد دەسەڵاتی رۆژاوای کوردستانە. گوناهیان زۆرەدەبێ من بێدەنگ بم؟ من رەخنە لەوان دەگرم. ئەوانخەڵک دەکوژن، خوینی بێگوناهان ئەڕژێنن و منیش مورەکەب ئەڕێژم. ناوی بکوژان دەڵێم. ناوێکی تر نابێژم. مخابن رۆشنبیرانی باشووری کوردستان بە هەستی نەتەوی لە رەوشی رۆژاڤای کوردستان دەنێرن. خەلکی ئاسای ئەتوانن وا بن بەس بۆ رەوشنبیر وابن؟ لە شاری عاموودا شەش گەنجی کورد بە دەستی پەیەدە کوژران، هیچ رؤشنبیرێکی "باشووری" دەنگی نەکرد!. لە وێ و لە وێ مرۆڤ کوشتن، دەربەردەر کردن، خستنە زیندانان.. ئەگەر ئەم رۆشنبیران ئاگای لە رووداوەکان نەبێ نابێ واتاکە رووداوەکان نین یان ناراستن. من دەبینم، دەبیسم و رەخنە دەکەم. رەخنەکانی منی سیاسی فانتازی و خەیاڵ نین. 
دوبارە دەکەم، من لایەنگرێ هیچ حیزبێکی سیاسی نیم. تەحەددی ئەکەم یەک وتار، یەک رێز، یەک وشە مەدحێکم بۆ دەسەلاتانی کورد "کردبێ" بابیهێن. من دەزانم کە هێزێکی سیاسی هەیە رەشکردنی جان دۆست مەبەستیانە. حەوسەلەی وان رەخنە قەبوولناکات.

دواین کارت ڕۆمانی کۆبانیە ناوە ڕوکی رۆمانە کە چیە؟

کۆبانی گەورەترین رۆمانی منە. مەبەستم لاپەرەکان زۆرن ناوەرۆکە ی بەرخۆدانی تێکۆشەرانی کوردە، ئاستی باڵای کە ژنی کوردە گەییشتوویە دەردەبڕێ، پەریشانی، سەختی ، من دەبینم ئەمە لە رۆمان زیاتر داستانە. ئێستا بە فارسی و سۆرانی وەردە گێرێ . عەرەبیەکەیئامادەیە و لە گەورەترین بڵاوکراوەکانی عەرەبی دەردەچێت. کورمانجێش نازانم کەی دەردەکەوێ. سوپاس بۆ ئارامیی و سەبری خوێنەر
 

پرۆفالیلی نوسە ر
جان دۆست لە ساڵی ١٩٦٥ لە شاری کۆبانی لە دایک بووە. لەزانکۆی حەلەب بەشی بایولۆژی تە واوکردوە، لەسالی ٢٠٠٠وە لە ولاتی ئە لمانیا دەژی.بەشیعر دەستی پێکرد و یەکە مین دیوانی (قە ڵای دمدم)لەساڵی ١٩٩١ لە ئە ڵمانیا بڵاوکردەوە 
،(دیوانی جان)ی لە ئەستەمبول ودوبەی چاپ کرد،
ڕۆمانی مژاباد ٢٠٠٤
سێ هە نهاف و سێدارە ک ٢٠٠٧
مارتینێ بەختەوەر ٢٠١٢
میرنامە ٢٠٠٩
زە نگە کانی ڕۆما ٢٠١٦
عە شیقی وەرگێر٢٠١٥



ئه‌م بابه‌ته 1883 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:16:01/03/2017