زمان گیروگرفتی ته‌ندروستی ئاشكرا ده‌كات

زمان گیروگرفتی ته‌ندروستی ئاشكرا ده‌كات
 
ئا: موبين هه‌مه‌وه‌ند


گۆڕان و تێكچوونی باری ئاسایی زمان بۆ هه‌ر ڕه‌نگ و قه‌باره‌یه‌ك حاڵه‌تی ناته‌ندروستی مرۆڤ ده‌رده‌خات، بۆیه‌ له‌و كاته‌دا پێویسته‌ به‌ مه‌به‌ستی پشكنین و شیكاری سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن.


سپی بوونی زمان: به‌رده‌وام سپیبوونه‌وه‌ی سه‌ری زمان نیشانه‌ی بوونی هه‌وكردنه‌ له‌ جه‌سته‌دا.

قڵشان و چرچ بوونی زمان: هه‌ندێك جار ئه‌م حاڵه‌ته‌ كه‌ به‌هۆی خواردنی گه‌رم و به‌رهارات ڕووده‌دات، هه‌رچه‌نده‌ ده‌بێته‌ مایه‌یی ئازارو ناڕێكی باری ده‌روونی به‌ڵام ئاساییه‌ و به‌ شۆردنی ده‌رمان و فڵچه‌ی ده‌م و ددان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.

هه‌ڵاوسانی زمان: هه‌ندێكجار به‌هۆی گه‌ستنی ددانه‌وه‌ زمان تووشی برینداری و هه‌ڵاوسان ده‌بێت،ئه‌گه‌ر هۆكاری هه‌ڵاوسانه‌كه‌ ئه‌وه‌ نه‌بوو، ئه‌وا نیشانه‌ی نه‌خۆشی و بوونی ڤایرۆسه‌،كه‌ پێویسته‌ ده‌رمانی دژه‌ به‌كتریا به‌كاربهێنیت.

زیاد لووس بوونی زمان: ئه‌گه‌ر زمان هیچ زبرییه‌كی تێدا نه‌بوو،هه‌میشه‌ لووس بوو، ئه‌وا نیشانه‌ی كه‌می ڤیتامین(B) لە جەستەدا،کە پێویستە بۆچارەسەرکردنی کەمتەرخەمی نەکەیت .

هەمیشە ووشکبوونەوەی زمان: هەمیشە ووشکبوونەوەی زمان، نیشانەی نەبوونی بەرهەم هێنانی لیکە له‌ ژێر زماندا،ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی په‌ستانی ده‌روونی ،پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی له‌مباره‌وه‌ ڕێنمایی ئه‌وه‌ به‌م جۆره‌ نه‌خۆشانه‌ ده‌ده‌ن،كه‌ ڕۆژانه‌ به‌ تێكه‌ڵه‌یی ئاوی كانزایی له‌گه‌ڵ سركه‌ی سێو غه‌ر غه‌ره‌ به‌ ناو ده‌میان بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی لیك.


ئه‌م بابه‌ته 1066 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:31:18/02/2017