كورتە چیرۆکێکی کاریگەر

 هەمەوەند نێت

''قورئان پاککەرەوەی دڵەکانە''
پیاوێکـ بوو بە بەردەوامی گوێی لە قورئان ئەگرتوو لەبەری ئەکرد و قورئانی ئەخوێند بەڵام واتاکەی نە ئەزانی !
کوڕڕە بچوکەکەی لێی پرسی باشە باوکە گیان سوودی چیە کە تۆ گوێ لە قورئان ئەگریت و قورئان ئەخوێنیتەوە لە کانێکدا واتاکەی نازانیت ؟
باوکی پێی ووت : کوڕم ئەو سەبەتەیە هەڵبگرەو پڕیکە لە ئاوی دەریاکەو بۆم بێنەرەوە ،
کوڕەکەی وەڵامی دایەوە : باوکە شتی وا هەرگیز نابێت خۆت ئەزانی کە ئاو بەو سەبەتەوە ناوەستێت !
باوکی ووتی : تاقی بکەرەوە کوڕم .
کوڕەکە ئەو سەبەتەی گرت بەدەستیەوە کە خەڵوزیان تێئەکرد کردیە ئاوی دەریاکەوە و بە ڕاکردن بەرەو لای باوکی گەڕایەوە بەڵام هەموو ئاوەکە ڕژا وە هیچ ئاو لە سەبەتەکەدا نەمایەوە ئینجا بە باوکی ووت : باوکە گیان سەیرکە هیچ کەڵکێکی نیە نابێت
باوکی ووتی : کوڕم دووبارە هەوڵ بدەرەوە ، پاشان دووبارە هەوڵی دایەوە سەرکەوتوو نەبوو و نەیتوانی ئاو بۆ باوکی بهێنێت ، بۆ جاری سێیەم و چوارەمیش هەوڵیدایەوە ئینجا ماندوو بوو ڕووی کردە باوکی و ووتی : باوکە گیان ئەمە هەرگیز نابێت و ناکرێت ...
ئینجا باوکی پێێ ووت : باشە کوڕم بەس سەبەتەکە پێشتر چۆن بوو ؟
لێرەدا کوڕەکە سەرنجی سەبەتەکەیدا بە شەوقەوە ووتی : بەڵێ باوکەگیان سەبەتەکە پێشتر خۆڵی خەڵوزی تێدا بوو ڕەش بوو بەڵام ئێستا پاکـ بۆتەوە و ڕەشی پێوە نەماوە ،
پاشان باوکی پێی ووت :ئەمە کەمترین سوودە کە قورئان بەدڵەکانی ئەگەیەنێت ژیان وە کردەوە نەشیاوەکان دڵت پڕ ئەکان لە پیسی ، خوێندنەوەی قورئان وەکـ ئاوی دەریا دڵت پاکـ ئەکاتەوە تەنانەت ئەگەر لە واتاکەیشی تێنەگەیت .


ئه‌م بابه‌ته 4303 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:25:09/02/2017