کۆتا نوسینی عەبدوڵای کوێخا موبارەک

هەمەوەند نێت
لە کۆتا وتاریدا باژێروانی بزوتنەوەی گۆڕان و کەسایەتیی دیاری سنوری چەمچەماڵ چەند داواکارییەک لە بەرپرسانی ناوچەکە دەکات .
عەبدوڵای کوێخا موبارەک لە کۆتا نوسینیدا دەڵێ :
پێویستە کارەبای قەزای چەمچەماڵ ٢٤ کاتژمێر بەردەوام بێت
جیا لە شار و شارۆچکەکانی تر پێویستە کارەبای قەزای چەمچەماڵ ٢٤ کاتژمێر بەردەوام بێت بە بێ دابڕان، بە حوکمی ئەوەی
١-زیاد لە نیوەی کارەبای ھەرێمی کوردستان بە کەرکوکیشەوە بە گازی سروشتی چەمچەماڵ بەرھەم دەھێنرێت.
٢-وێزتگەیەکی کارەبای ١٢٠٠ مێگا واتی لە شای چەمچەماڵ دروستکراوە، لە کاتێکدا قەزای چەمچەماڵ بە ناحیە و گوندەکانیشێوە تەنھا ٩٠ مێگا واتی پێویستە.
٣-کۆرمۆر ئەو شوێنەی کە گازە سروشتێکەی بە کاردێت بۆ کارەبای ھەرێمی کوردستان، ناوجەرگەی ئەنفالکراوانی قەزای چەمچەماڵە کە بریتین لە ٣٢٠٠ وارسی ئەنفالکراو و ڕەنگە کۆی ئەنفالکراوانی ئەم خێزانانە بگاتە ٢٠٠٠٠ کەس کە لە پێناوی کوردایەتیدا تیاچون و بونە قوربانی.
٤-قەزای چەمچەماڵ ٢٠٠٠ شەھیدی سەنگەر و ١٠٠٠ شەھیدی ھاوڵاتی ھەیە.
٥-قەزای چەمچەماڵ ٦٣ شەھیدی شەڕی داعشی ھەیە.
هاوکات لێرە و لەوێ خەڵکێکی زۆر داواکارییەکانی ناوبراو بە داوای رەوا وشەرعی دەزانن و دەڵێن کە چەمچەماڵ بە هەمو شێوەیەک پشتگوێ خراوە .


ئه‌م بابه‌ته 5195 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:56:04/01/2017