بەرزان ئەحمەد کوردە رەخنەی توند لە حیزبەکەی خۆی دەگرێت
هەمەوەند نێت :
بەرزان ئەحمەد کوردە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی نوسیویەتی : گرتن و ده ست گيركردنى مامۆستايان له كاتێكدا داواى بژێوى ژيان وقوتى ماڵومنداڵيان دەکەن كارێكى نەشیاوە.
وە هەروەها رەخنەی توند لە حیزبەکەی خۆی دەگرێت و دەڵێت :
حزبەکەم حزبێکی سۆشيال ديموكراتە کەچی زۆرێك لەبەرپرسەکانی باوەڕيان بەدیموکراسی نیەو تەنها بەوتە ديموكراسين
پاشان روی رەخنەکانی دەکات بزوتنەوەی گۆڕان و دەنوسێت : بزوتنەوەی گۆڕانیش لە پێشوتردا و لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ١٧ شوبات دا گلەيی و ڕەخنەیان ھەبوو لەسەر چۆنیەتی ھەڵسوکەوت کردنی لایەنە ئەمنیەکان لەگەڵ خۆپیشاندەران بەڕاستی جێگەی سەر سوڕمانە کە ئێستا خۆیان لیژنەی ئەمنی و پارێزگاریان لەلایە کەچی بێدەنگن .
لە درێژەی نوسینەکەیدا دوبارە چاوی رەخنە دەبڕێتەوە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و دەڵێ :
به داخەوە يه كێتى نيشتمانى كوردستان كەخۆى بەحيزبى خه ڵك ئەزانێ نابێ ئەم کارە نامرۆڤانانە قبوڵ بكات چونکە پێچەوانەی دروشم و بەرنامەی یەکێتیە کە ئەرکی ئێمە پاراستنی ھاوڵاتیان و سەرو ماڵیانە نەک ھەڵکوتانە سەریان ،گەلەكەمان توندوتيژى زۆرى ديوە ھەرجۆره توند و تيژيەك لەگەڵ هاوڵاتيانى خۆمان هەڵو ێستى نەيارانمان بير دەخاته وه.
ئهم بابهته 1011
جار خوێنراوهتهوه
PM:10:38:01/12/2016