سەرۆکى هۆزى (سادە) سەردانى ماڵى کەریم ئاغاى هەمەوەندى کرد

ئەمڕۆ ٢٠٢٢/١/١٩  بەڕێز (نزار محمد ابراهیم بندر) سەرۆکى هۆزى (سادەى صمیدع) و شاندى یاوەرى کە پێکهاتبوون لە کۆمەڵێک ڕیش سپى و پیاو ماقوڵى سنورى پارێزگاکانى کەرکوک و دیالە وخانەقین و بەیاوەرى کاک حاجى ئیدریس سەردانى ماڵى کەریم ئاغاى هەمەوەندى کرد و بەڕێز مەریوان کریم اغاى هەمەوەند وکۆمەڵێک لە خزمان و ڕیش پیانى هۆزەکە بەخێر هاتنیان کردن و سەردانەکەیان بەمەبەستى نزیک بوونەوە و یەکتر ناسینى هەردوو هۆزەکە بوو وە قورئانێکى پیرۆزیان هەدیەى کاک مەریوان کەریم ئاغاى هەمەوەند کرد, لەو سەردانەدا هەردوو هۆز دووپاتیان کردەوە کە هەمیشە پارێزەرى ئاشتى و سەقامگیرى ناوچەکە بن و سەردان و نزیکبونەوەیان بەردەوامى دەبێت.


ئه‌م بابه‌ته 211 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:54:19/01/2022