تەندروستی چەمچەماڵ بنەماڵەی كەریم ئاغای هەمەمەوند خەڵات دەكات

ستافێک لەبەڕێوەبەرایەتى تەندروستى چەمچەماڵ بەمەبەستى دەربڕینى سوپاس و پێزانین بۆ کوڕانى کەریم ئاغاى هەمەوەند لەبەرامبەر بەخزمەت بۆ کەرتى تەندروستى لەسنورەکەدا و بەتایبەتى هاوکارى ماددى کارمەندانى تەندروستى چەمچەماڵ سەردانى دیوەخانى کاک مەریوانى کەریم ئاغاى هەمەوەندیان کرد و دیارى و خەڵاتى تایبەتى بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بەخشیە بنەماڵەى کەریم ئاغاى هەمەوەند.
لاى خۆیانەوە کاک مریوان کەریم ئاغاى هەمەوەند وەک بنەماڵەى کەریم ئاغاى هەمەوەند دووپاتیان کردەوە کە هەمیشە لەخزمەتى کەرتى تەندروستى چەمچەماڵ و سەرجەم سێکتەرکان دەبن لەپێناو خزمەتى زیاتر بۆ سنوورەکە.


ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:17:04/01/2022