حەوت نهێنی بۆ بەهێزکردنی کەسایەتی منداڵەکەت

منداڵ پەڕەیەکی پاک و بێگەردە و گەورەکانن کە کەسایەتیەکی نوێی لێ دروستدەکەن بۆ کۆمەڵگا، بێگومان گرنگترین هەنگاو پەروەردەکردنی کەسایەتی منداڵە لەسەر ئاستی متمانە بەخۆبوون، چونکە ئەگەر متمانەی بەخۆی هەبێت بەشێکی زۆری کێشەکان چارەسەردەبێت و سەرکەوتوو دەبێت لە ژیاندا.

چەند ئامۆژگارییەکی تایبەت بە دایکان و باوکان، بۆ ئەوەی بتوانن کەسایەتیەکی بەهێز لە منداڵەکانیاندا دروستبکەن و متمانەیان بەخۆیان هەبێت.

نزیکبوونەوە لە منداڵەکەت
هەوڵبدە گفتوگۆ لەگەڵ منداڵەکەت بکەیت دەربارەی هەندێک کێشە و ڕای وەربگرە، تا هەست بکات پێگەی هەیە لە خێزانەکەدا، نزیکبوونەوەی دایک لە منداڵ زۆر گرنگە، چونکە متمانەی بەخۆی زیاد دەبێت و هەمیشە هاوڕێی بە.

ناکۆکییە هاوسەگیرییەکان
کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان هاوسەران یەکێکە لەو بنەمایانەی کە کاریگەرییەکی زۆ خراپی لەسەر منداڵ هەیە، متمانەی بەخۆی لەدەستدەدات، هەر بۆیە دایکان و باوکان پێویستە دوور لەچاوی منداڵەکانیان کێشە و گفتوگۆکانیان ئەنجامبدەن.

خوێندنەوە
هاندانی منداڵان بۆ خوێندنەوە کارێکی زۆر گرنگە، چونکە زیاتر فێردەبێت متمانەی بەخۆی هەبێت بەهێز دەردەکەوێت، بەڵام خوێندنەوەی چیرۆک و بابەتی بەسوود.

بڕیاڕەکان
پێیوستە منداڵەکەت خۆی بڕیاڕ بدات لەو شتانەی پەیوەندی بەخۆیەوە هەیە، چونکە فێردەبێت هەڵە و ڕاستی خۆی دیاریبکات، بۆ نموونە ڕێکخستنی جلوبەرگ و شێوازی ڕێککەوتنی ڕەنگەکانی بۆ ڕوونبکەرەوە، بەڵام بڕیاری کۆتایی لە هەڵبژاردنی جلوبەرگیدا هەوڵبدە لای خۆی بێت.

هەڕەشەکردن
هۆکارێکی سەرەکییە بۆ لەناوبردنی متمانەی منداڵان و کەسایەتی لەناودەبات، بەهەر هۆکارێک بێت هەوڵمەدە بە هەڕەشە کێشەکان چارەسەر بکەیت لەگەڵ منداڵەکەت.

هاندان
توێژینەوە زانستییەکان باس لەوەدەکەن کە هاندانی منداڵ لەلایەن دایک و باوکەوە کاریگەری ئیجابی هەیە، منداڵ متمانەی بەخۆی زیاددەبێت، هەر بۆیە بۆ هەر کارێکی باش یاخود ئارەزووی لە کارێکە یان هەر بەهرەیەکی هەیە هەوڵبدە هانی بدە.

تایبەتمەندی
بێگومان منداڵەکەی کەسایەتییەکی جیاوازە و تایبەندمەندی خۆی هەیە، ڕێز لە ڕاکان و تایبەتمەندییەکانی کەسایەتی بگرە هەوڵمەدە بیگۆڕیت بەو شێوازەی تۆ دەتەوێت، چونکە داواجار زیانی هەیە و متمانەی بەخۆی نامێنێت.

لە سایتى  :http://www.parwardaymaxmur.com



ئه‌م بابه‌ته 1719 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:49:28/01/2018