پێشبینی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی گه‌وره دەکرێت
پێشبینی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی گه‌وره دەکرێت
سه‌لاح سالار
دكتۆر مه‌هدی زار‌ع، مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی بواری بوومه‌له‌رزه‌زانیی ئێران مه‌ترسیی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی گه‌وره بۆ تاران و ئێران و ناوچه‌كه ده‌خاته‌ڕوو.
ناوبراو ده‌ڵێت: شه‌قبردن و بچڕانی شاخه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ره‌ج و تاران مه‌ترسیین بۆ بوومه‌له‌رزه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕووداوی لێكبچڕانی شاخه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ره‌ج به‌رده‌وام بێت: ئه‌وا مه‌ترسی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی لێده‌كرێت به گوڕی 7.5 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر.
ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی نێوان 2 تا 16 هه‌فته‌ی داهاتوو ڕووده‌دات.
هه‌موومان ده‌زانین پێشبینی روودانی بوومه‌له‌رزه ئه‌سته‌مه و زانست پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه تا ئێستا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناوبراو باسی ده‌كات به‌هۆكاری شیبوونه‌وه و درز و كه‌لێن و بچڕان و ڕۆچوونی ناو شاخه‌كانه كه ده‌ستی پێكردووه و فه‌رامۆش كراوه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و شاخانه به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وامبن له لێكجیابوونه‌وه، ئه‌وا ئه‌گه‌ری ڕودانی بوومه‌له‌رزه‌ی لێده‌كه‌ویت كه به گوڕێكی به‌هێزه‌وه ڕووبدات.
هیوادارم كه‌س نه‌ترسێت و مه‌ڵێن ئه‌م هه‌واڵه ده‌مانترسێنێت، ئاژانسی سه‌ه‌ركی هه‌واڵی ئێران (ارنا) و (مهر) و زۆر سایت و تۆڕی فه‌یسبووك و تویته‌ر باسیان كردووه. كه به فه‌رمی حكومه‌تی خۆی به‌ڕێوه‌یان ده‌بات.
ته‌نانه‌ت كه‌ناڵه‌كانی ئێران دیداریان له‌گه‌ڵ سازدا و گوتیان: ئه‌گه‌ر دڵنیایت كاره‌ساتێكی وا گه‌وره ڕوو له تاران ده‌كات، چۆنه خۆت ماڵت له تاران ماوه‌ته‌وه و به‌جێی ناهێڵیت؟ ئه‌ویش ڕوونكردنه‌وه‌ی دا كه نه‌یگوتووه سه‌د له‌سه‌د ڕووداوی وا هه‌یه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر ئه‌و هۆكارانه به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وامبن لێكه‌وته‌كه‌ی ئاوا ده‌بێت.

تێبینی:
له جیاتی ترس و تۆقین با له ڕووی ده‌روونییه ئاماده‌بین بۆ روودانی هه‌ر ڕووداوێك ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته هاته پێشه‌وه.
ئینجا دوو ئه‌گه‌ری تریش هه‌ن:
یه‌كه‌م: ڕه‌نگه حكومه‌ت خۆی به‌فریای چاره‌سه‌ری ئه‌و بچڕاندنانه‌وه بچێت.
دووه‌م: ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر ڕووداوی واش هه‌بێت نه‌گاته هه‌رێمی كوردستان.
بۆیه ترس و دڵه‌ڕاوكێی ناوێت. به‌ڵام گرنگه له ڕووی ده‌روونییه نه‌شڵه‌ژێین و هه‌میشه وادابنێین ڕووداوێك له پێشه و له‌ناكاو تێی نه‌كه‌وین.
ئه‌م بابه‌ته 743
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:07:20:24/12/2017