دارچینى با هاورێى هەمیشەیت بێت
ئا: دیارصالح هەمەوەند
لە ئەنجامی چەند توێژینەوەیەک، دارچینی جگە لە شێوە جوانەکەی و بۆنە خۆشەکەی، دەتوانرێت وەک دەرمان چارەسەری چەندان نەخۆشی بکات.
لەڕێگەی حەبەوە یاخود دەرزی دەتوانرێت ئاستی ڕێژەی شەکر لەخوێندا رابگیرێت، بەڵام توێژینەوەیەک دەریدەخات دارچینی رێژەی گلۆکۆز لە خوێندا دابەزێنێت ، ئەمەش بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە لەجۆری دووەم.
پسپۆڕانی بواری پزیشکی ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە لەجۆری
دووەم بەوەی نیو کەوچک دارچینی لەگەڵ میوەو شوفان تێکەڵ بکەن و بیخۆن، پاشان چاودێری رێژەی شەکرەکەیان بکەن لەپێش خواردنی و لەدوای خواردنی بە دوو کاتژمێر، تاوەکو بزانن ڕێژەی شەکرە لە خوێنیاندا چەنێک کەمیکردوە , هه‌روه‌ها دارچینی رێگری ده‌كات له هه‌وكردن و بوونی ئازار، هه‌وكردنی په‌رده‌ی خانه به‌تایبه‌تی ده‌گرێت، سیسته‌می به‌رگری له‌شیش زیاد ده‌كات. یارمه‌تی به‌هێزكردنی مێشك ده‌دات و رێ له بیركۆڵی ده‌گرێت كه جۆره نه‌خۆشیه‌كه ناهێڵێت خانه‌ی مێشك گه‌شه بكات .
دارچینی یەکێکە لە ناوبانگترین جۆری کۆمەڵەی بەهارات لە قەدی روەکی ناوچەی کەمەرەیی زەوی دەردەهێنرێت کە بەردەوام سەوزە.