دوای خوێندنەوەی ئەم هەواڵە توێکڵی میوەکان فڕێ نادەیت
دوای خوێندنەوەی ئەم هەواڵە توێکڵی میوەکان فڕێ نادەیت
ئا: دیارصالح هەمەوەند
میوە و سەوزەکان بە گشتی چەندین بەھای خۆراکی و ڤیتامین و کانزا لە خۆ دەگرن، بەڵام پسپۆڕانی خۆراک رایانگەیاندووە کە توێکڵی بەشێک لە میوەکانیش چەندین سودیان بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە و بە ڤیتامین و ماددە کانزاییەکان و ریشاڵ و دژە ئۆکسان دەوڵەمەندەن. ھەندێک جاریش بەھای خۆراکی لەخۆدەگرن کە لە ناو میوەکەدا بوونی نییە.
لیمۆ بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامینەکان بە یەکێیک لە میوە بەسودەکان دادەنرێت ، بەڵام تا ئێستا ئاشنا نەبووین بە سودەکانی توێکڵی لیمۆ کە سودێکی ئێجگار گەورەی بۆ لەش هەیە لەوانە :
ڕێگری لە نەخۆشی شێرپەنجە دەکات :
توێکڵی لیمۆ سودێکی زۆری هەیە لە ڕێگریکردن لە نەخۆشی شێرپەنجە چونە پێك دێت لە ئۆکسیدی ئاسنی ئاوی و salvestrol Q40 ئەمەش وادەکات ڕێگری لە خانەکانی شێرپەنجە بکات .
بۆ پتەوی و توندی ئێسك :
توێکڵی لیمۆ دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم و ڤیتامین C کە ئەمەش سودێکی زۆری هەیە بۆ پتەو بوونی ئێسکەکانی لەش و ، هەروەها بەسودە بۆ نەمانی هەوکردنی جومگەکان .
بۆ چارەسەری ئۆکسید :
لەبەر ئەوەی توێکڵی لیمۆ پێک دێت لە بڕێکی زۆر لە ترشی چالاکی(فلافونوید) سەرچاوەی سنوردارکردنی ئۆکساندنی لەشەو دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پەستانی ئۆکساندن .
هەروەها توێکڵی سێو چەندین ماددەی بەسودی تێدایە لە گرنگترینیان ماددەی ” کیرسیتین” کە بە گرنگترین دژە ئۆکسان دادەنرێت و خانەکانی لەش لە نەخۆشی دەپارێزێت. ھەروەک بەھۆی بوونی ماددەی ” بکتین” لە توێکڵی سێودا جوڵەی ریخۆڵە چالاک دەکات و ھەست کردن بە برسێتی کەم دەکاتەوە. توێژینەوەیەکیش ئەوەی ئاشکرا کردووە کە توێکڵی سێوی سور چەند پێکھاتەیەکی تێدایە کە ھاوکار دەبێت لە رێگریکردن لە گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان و رۆڵیشی لە لەناوبردنیاندا دەبێت.
لە لایەکی دیکەشەوە توێکڵی پرتەقاڵ ماددەی ” فلافۆنیدات”ی دژە ئۆکسانی تێدایەو ھەروەک بۆ دابەزاندنی رێژەی کۆلسترۆڵیش بەسوودە.
لە لایەکی دیکەشەوە, توێکڵی پەتاتە "پۆتاسیۆم” و ئاسن و ماددەی "زنک” و "فۆسفۆڕ”و ریشاڵی خۆراکی تێدایە
ئهم بابهته 941
جار خوێنراوهتهوه
PM:08:09:18/11/2016