كوڕه جوانه مه‌رگه‌كه
وەرگێرانی : محمد وەندی
ڕۆژێكیان پێغه‌مبه‌ر نوح سه‌لامی خوای لێبێت به به‌رده‌م گۆڕستانێكدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ده‌بینێت ژنێك خۆی داوه به‌سه‌ر گۆڕێكدا و زۆر به كوڵ ده‌گری و هێزی لێ بڕاوه‌و ته‌واو شه‌كه‌ت و ماندوو بووه.
نوح پێغه‌مبه‌ر لێی ده‌پرسێت: ئه‌وه بۆچی ده‌گریت؟ ئه‌و گۆڕه هی كێیه؟
ژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت چۆن نه‌گریم ئه‌وه گۆڕی كوڕه جوانه مهرگهكهمه.
نوح پێغه‌مبه‌ریش ده‌ڵێت: هه‌سته مه‌گری مردن چاره‌نووسی هه‌موومانه.
ژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت ئاخر ئه‌و كوڕه‌ی من زۆر گه‌نج بوو بۆ ده‌بێت وا به زوویی بمرێت؟
نوح پێغه‌مبه‌ریش ده‌ڵێت: ته‌مه‌نی چه‌ند بوو؟
ژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت: ته‌مه‌نی ته‌نها 550 پێنج صه‌د و په‌نجا ساڵ بوو.
نوح پێغه‌مبه‌ریش به ژنه‌كه ده‌ڵێت: زۆر شوكر به له دوای ئێمه‌وه قه‌ومێك دێن ته‌نها 50 بۆ 60 ساڵ ده‌ژین.
ژنه‌كه‌ش لێی ده‌پرسێت: ئه‌و قه‌ومه خانوو بۆ نیشته‌جێ بونیان درووست ده‌كه‌ن؟
به‌ڵی ئه‌و قه‌ومه ئێمه‌ین نه‌ك یه‌ك خانوو بگره دوو سێ خانوو و ڤیلا و كۆشك و ته‌لار و مه‌زره‌عه‌یان هه‌یه‌و به هۆی چاو چنۆكی و ته‌ماعكاری بۆ ئه‌م ژیانه كورته یه‌كتر ده‌كوژن.
ئه‌م بابه‌ته 849
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:04:22/10/2016