بەسەرهاتێکی ( پێغەمبەر موسا )
وەرگێڕانی : محمد وەندی
جارێکیان پێغەمبەر موسا "علیە سلام" ددانی ئازاری هەبوو..
داوای لە خودا کرد تا ئازارەکەی نەهێڵێت،
خودای گەورە ناوی گیایەکی پێ وت، تا سودی لێ ببینێت،
دوای ئەوەی گیایەکەی بەکار هێنا ددانی جاک بوو.
دوای ماوەیەک دووبارە ددانی ئازری هەبوو،
بۆیە دیسان ڕۆیشت هەمان گیای بەکار هێنا بەڵام ئەمجارە چاکنەبوو!
سەری سوڕما، لە خودای گەورەی پرسی بۆچی ئەمجارە چاک نەبوو؟
خودای گەورە پی فەرموو: جاری یەکەم پشتت بە من بەست و داوات لە من کرد.. بەڵام جاری دووەم پشتت بە گیایەکە بەست و منت لەبیر کرد!
پەند: جگە لە خوا پشت بە هیچ شتێک و
کەسێکی تر مەبەستە
چونکە تەنها خوایە کە هەموو شتێکی بە دەستە!!!
ئهگهر خوێندتهوه لایکی پهیجهکهمان بکه بۆ بینینی ههزارهها بابهتی جوانتر 👍
ئهم بابهته 2415
جار خوێنراوهتهوه
PM:02:13:10/10/2016