سودە نەزانراوەكانی هەنجیر بزانە
هەنجبیر یەكێكە لە میوە دەوڵەمەندەکان کە بەكاربۆهیدرات و پڕۆتینی پێویست بۆ لەش لەگەڵ ئەوەشدا مادەی پاككەرەوە و خوێیەكان وەك كالسیۆم و فسفۆڕی تیدایە لەگەڵ ئاسن و جۆرەها ڤیتامینی دیكە، سوودەكانی هەنجیر زۆرن بۆ تەندروستی و جوانی خانمان، بەڵام لە گرنگرتینان:
- مادەی دژە چەوری تیدایە و بەم پێیە یارمەتی توند هێشتنەوەی پێست دەدات و خۆراكی پێویست دەبەخشێتە پێست بۆ ئەوەی بەگەشی و گەنجی بمێنیتەوە.
- هەنجیر كاریگەری هەیە لەسەر پتەو كردنی ددانەكان.
ـ ماسكی هەنجیر سوودی هەیە بۆ پاككردنەوەی پێست و نەهێشتنی زیپكە.
چۆنیەتی دروستكردنی ماسكی هەنجیر:
چەند هەنجیرێك بە تویكڵەوە بەباشی لە بیهاڕه و بیدە لە دەموچاوت بۆ ماوەی (20) خولەك پاشان بە ئاوی سارد دەموچاوت بشۆ بە خاولیەكی نەرم وشكی بكەوە.
ــــ سوودی شیری هەنجیر
ـ شیری هەنجیری سوودی هەیە بۆ نەهێشتنی دۆمەڵ و پەڵەی دەموەچاو، دەكرێ بۆ نەرمكردنەوەی پێیەكانت بەكاربهێنرێت.
بۆ ئهم مهبهسته به شێوهی بازنەيی پێ بدرێت بۆ ماوەی (15) خولەك پاشان بشۆردێت و پاكبكرێتەوە.
ـــ سوودی ماسكی هەنجیر
ـ ماسكی هەنجحیر پیست شێدار و نەرم دەكات ، دوو هەنجبیر پاك بكەوە تویلكەكەی لێبكەوە پاشان لەگەڵ یەك كەوچك زەیتی زەیتون تێكەڵی بكەو بیدە لە دەموچاوت بۆ ماوەی (15) خولەك و دواتر بە ئاوێكی سارد دەموچاوت بشۆ دەتوانیت هەفتانە دووجار ئەم ماسكە بەكاربهێنێت بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام.
ئهم بابهته 635
جار خوێنراوهتهوه
PM:11:20:02/10/2016